حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بۆ هەریەکەیان بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بۆ هەریەکەیان بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرابوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم دوو هاووڵاتییه لەماوەی دەستبەسەرکردنیاندا تەنها دوو پەیوەندی تەلەفۆنی کورتیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا هەبووه و لەماوەی ئەو دووجارەدا ڕێگەیان پێنەدراوه شوێنی خۆیان ڕابگەیەنن. لەماوەی دەستبەسەرکردنیاندا، بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەو کەسانە ببوە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان.