هاوڵاتیەکی ٦٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2024/05/photo_2024-05-23_00-18-07.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئەمنی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەمنی بۆ گوندی «عەبدی بەگ» سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەم شارە هێرشیان کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە، شکاندنی دەرگای ماڵان، تێکدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەم گوندە کرد.
ئەوان هاوڵاتییەکی ٦٠ ساڵە بە ناسنامەی «سەید زاهید موسەوی»، کوڕی سەید ئیبراهیم و خەڵکی گوندی عەبدی بەگ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە زانیاری بەردەست نییە.