دوورخستنەوەی نهێنی “پەرهام پەروەری” بۆ زیندانی ئێرانشار

ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، “پەرهام پەروەری” بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی و بە نهێنی لە زیندانی ئێوینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەرهام پەروەری” خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەمووزاد” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە مەحکووم کرابوو.

پەرهام، دەرچووی بەشی ئەندازیاری میکانیک، وەرزشوان و پاڵەوانی چەندین خولی مەلەوانی نیشتمانی و پارێزگایە، لە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا لە تاران دەستبەسەر کرا. سەرەتا بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین گوازرایەوە و لەوێوە ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا و دواجار لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕەوانەی بەندی ٦ی زیندانی ئێوین کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وێنەی ئەکبەر ڕازنهان، یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە لە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران بریندار ببوو.

ی ژانویه 14 , 2024
بەهۆی مەحاڵبوونی نەشتەرگەری لە ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری زیاتر بۆ نەخۆشخانەی تالقانی شاری کرماشان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر بریندار بوون. تا […]

You May Like