پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

سەلام خزرنەژاد، هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەلام خزرنەژاد، کوڕی موراد، خەڵکی گوندی گردەبن سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەدیهێنانی داواکارییە سیاسی و سنفییەکانی کرێکاران، بە پەرەپێدان بە خەبات و یەکگرتوویی

س آگوست 13 , 2024
بەپێی ڕاپۆرتی شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت، مانگرتن و خەباتی کرێکارانی نەوت درێژەی هەیە. بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، کرێکارانی فەرمی نەوت بەشێوەیەکی هەماهەنگ لە عەسەلوویە، لە شیرکەتی نەوت و گازی پارس، سایتی یەک و شیرکەتی نەوت و گازی پارس، سایتی دوو، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی نافەرمی نەوت (ئەرکانی سالس)، ڕۆژی […]

You May Like