نەغەدە؛ گواستنەوەی عەلی حسێن پوور بۆ گرتوخانەی نەغەدە

عەلی حسێن پوور، هاووڵاتی دەستبەسەری پیرانشار بە کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ عەلی حسێن پوور بە کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. ناوبراو لە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەربوو. هەروەها ناوبراو لەم ماوەیەدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. عەلی حسێن پوور، خەڵکی گوندی چیانە لە پیرانشارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەری دووبارەی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

ج سپتامبر 20 , 2024
تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو و شوێنی […]

You May Like