بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئومێد یەزدانی کۆڵبەری ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئومێد یەزدانی کۆڵبەری ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردن گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 بانە؛ برینداربوونی لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی دسامبر 10 , 2023
لاوێکی ١٧ ساڵی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٨ی سەرماوەزی١٤٠٢، لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.ناسنامەی ئەم لاوە کۆڵبەرە “پەرهام محەممەدی”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێگولان ڕاگەیەندراوە، کە گوللەی […]

You May Like