شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری لوقمان زەنگی

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هێشتا ناوبراو نادیارە و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. لێکۆڵینی بنەماڵەکەی بۆ چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هاووڵاتی ٥٢ ساڵان خەڵکی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ، هێشتا لەبارەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە و تائێستا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. شایانی باسە لێکۆڵینی بنەماڵەکەی بۆ چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

لوقمان زەنگی، چوارشەمە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ورمێ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەکردن و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

پ سپتامبر 26 , 2024
کۆڵبەرێکی مەریوانی پاش تەقەکردن و برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بەرزاییەکانی تەتە بە بۆسەدانان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کامەران عەباسی، خەڵکی مەریوان پاش […]

You May Like