مەریوان: ئازادی دانا لەنج ئاوایی بە دانانی بارمتە

دانا لەنج ئاوایی ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتا دادگایی لە بەندیخانە ئازادبوو.

بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ٢٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، دانا لەنج ئاوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ،تا کۆتای دادگایی لە بەندیخانە ئازادبوو.

سێشەمە ١ ڕەشەمەی ١٤٠٢، ئەم بەندکراوە سیاسیەی پێشوو ، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە. ئەم چالاکە مەدەنیە و بەندکراوی سیاسی پێشوو ، لە کاتێکدا بەندکراوە کە تۆمەتی «دروشم دژی ڕژێم» خراوەتە پاڵ دۆسیەکەی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندوە کە دانا لەنج ئاوایی، پێنجشەمە ٣ ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە هەمان تۆمەت، لەلایەن دادگەی گشتی مەریوانەوە ، بڕیاری دەستبەسەرکرانی یەک مانگە دراوە.

شایانی باسە،پێشتریش «دانا لەنج ئاوایی» بە تۆمەتی «دروشم دژی ڕژێم» بە ١ ساڵ بەندیکرانی تەعزیری و «تێکدانی ئاسایشی گشتی» بە ٨ مانگ وو ٥٠ لێدانی شەلاق لە ١٣٩١ سزادرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق

چ مارس 13 , 2024
٢ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان «هادی» خەڵکی سەلاس باوەجانییە. ناسنامەی دووەمین کۆڵبەری بریندار تا کاتی […]

You May Like