سەقز؛ شەهلا چوپانی سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

شەهلا چوپانی، هاوڵاتی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەهلا چوپانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، شەهلا چوپانی تەمەن ٣٥ ساڵ، کچی محەممەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهلا چوپانی لە ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای دەسبەسەرکردن بۆ ناوەندێکی گرتووخانەی شاری سنە گواسترایەوە و دواجار دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و بۆکان

د سپتامبر 4 , 2023
سالار شەریفزادە و عەبدوڵا گوڵستانی دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سالار شەریفزادە هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.هەروەها ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوڵاتییەکی […]

You May Like