شنۆ؛ سزای ٢ ساڵ بەندی تەعزیری بۆ محەمەد ڕەسوڵ پوور

محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا.

ناوبراو لە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ ماڵەکەی و بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکرا و لە یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە بارمتەی کاتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەمەدان؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد لەکاتی کارکردن

ج سپتامبر 27 , 2024
کرێکارێکی کورد، لەکاتی کارکردن لە شاری هەمەدان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناسنامەی عومەر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی بێساران لە سەوڵاوا لەکاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی لە هەمەدان لەبەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەهۆی سیاسەتی ئاپارتایدی ڕژیم و سەپاندنی پێشنەکەوتنی کوردستان، زۆرێک […]

You May Like