سزای بەندکردنی مەتین حەسەنی، یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی بۆکان بەسەر دەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای مەتین حەسەنی بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، دوێنێ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی بۆکان ئازادبوو. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی بە شێوەی ڕای باز و لە دەرەوەی گرتوخانە بەسەر دەبات. ناوبراو لە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ بۆ سزای بەندکردنی بۆ گرتوخانەی بۆکان نێردرا.
ناوبراو لە پووشپەڕی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ٣١ مانگ بەندکردن سزادرابوو. ناوبراو لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و لە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازادبوو. دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ناوبراو لە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣ لە لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتار پێکەوە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات و تەبلیغ دژی ڕژیم، بەڕێوەچووبوو. ناوبراو لە تەمەنی ١٩ ساڵی لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە بۆکان بە تەقەی گوللە چاوێکی لەدەستدا.