بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپۆلی زەهاب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە چەکی ژ٣ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “کەیوان دارابی”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپۆل زەهابە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە قاچی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش آوریل 20 , 2024
کۆڵبەرێکی گەنجی کە خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “قاچی ڕاستی” بە سەختی […]

You May Like