ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ژماره‌یك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی شاری كامیاران بهنێرێكیان به‌بۆنی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له مه‌یدانی شافعی ئه‌و شاره هه‌ڵواسی.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/04/چالاكی-ئه‌ندامانی-ئه‌نجومه‌نی-كرێكارانی-ساختمانی-كامیاران-به‌بۆنی-١ی-مه‌ی-768x1024.jpg)
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بهنێرهی له مه‌یدانی شافعی كامیاران هه‌ڵواسراوه، هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ته‌واوی كرێكارانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، چه‌ندین چالاكی كرێكاری له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، بۆكان و سه‌قز ئه‌نجام دراوه و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی مانگرتووی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن ڕاگه‌یاندووه.