بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەسنووری هەنگەژاڵەی بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی”قاڵوێ”سەر بە شاری بۆکان بۆ هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “قاڵوێ”سەر بە شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوو.
ناسناوی ئەو کۆڵبەرە”ئیسماعیل” (پاشناو نادیار) و تەمەنی زیاتر لە ٤٠ساڵە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخی سڵامەتی ئەو کۆڵبەرە لە بەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

فەرزاد مورادینیا، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، باس لە ئەزموونی ئەشکەنجەدان و بارودۆخی نالەباری جەستەیی خۆی دەکات.

س سپتامبر 12 , 2023
من ناوم فەرزاد مورادینیایە، ٣٧ ساڵە، خەڵکی شاری سنە، کە بەهۆی چالاکیی سیاسی و کرێکاریی لە ساڵی ١٣٩٣، لە کۆبوونەوەی “کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرام و نزیکەی ٣٦ مانگ زیندانیی و ئەشکەنجە درام. دوای ئازاد بوونم بە شێوەیەکی کاتیی، لە ساڵی ١٣٩٣ لەلایەن ئیتلاعاتەوە […]

You May Like