زیندانی ئێڤین؛ ژیانی محەمەد تەقوا، لە مەترسیدایە

ژیانی محەمەد تەقوا، بەندکراوی سیاسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە مەترسیدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا لە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینە، بە داواکاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی و لە ناڕەزایەتی بۆ ئەشکەنجەی زۆری هاوژوورە ئەفغانستانیەکەی و بەڵگە دژی خۆی و هاوبەڵگەکانی خۆی زیاتر لە مانگێکە مانگرتنی لە خواردن کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ئاگادار، یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا، بە جەستەیەکی لاواز بۆ بەشداری لە دادگا، لە بەندی ٢٠٩ی ئێڤین بۆ دادگا گواسترایەوە. بە گوتەی هەمان سەرچاوە ناوبراو بەجۆرێک لاواز بوو کە دەوروبەری بە بینینی سەرسام بوون. ناوبراو ٤ مانگ پێشتر لە بەندی گشتی بۆ بەندی ٢٠٩ی بە بڕیاری دادوەر ئایمان ئەفشاری، گواسترایەوە تا ئازار و ئەشکەنجە بۆ دانپێدانانی ناچاری بدرێت. ناوبراو لەگەڵ ٢ بەندکراوی دیکە یەکێکیان ئەفغانستانی هاوژوورن بەسەختی ئەشکەنجە درا و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. شایانی باسە کە دانیشتنی دادگایی بۆ بەڵگەی بەندکراوی سیاسی سەید محەمەد تەقوا، لە بەڵگەیەکی هاوبەش لەگەڵ ٦ بەندکراوی سیاسی دیکە کە براکەی موجتەبا تەقوا، بابەک عەلیپوور، وەحید بەنی عامریان، پویا قوبادی، عەلی ئەکبەردانشورکار و ئەبولحەسەن مونتەزر لە یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەڕێوەچوو بەڵام ناوبراو لە دادگایی بەشدار نەبوو و دادگای بە نایاسایی و دۆخی دەستبەسەری و مانەوەی خۆی لە بەندی ئەمنی بە نامرۆڤانە زانی و ئامادەنەبوو فۆرمی کۆبوونەوەکە واژۆ بکات. ناوبراو و ٤ بەندکراوی دیکە لەم بەڵگەیەدا بەتۆمەتی بەغی ئەگەری سێدارەدانی هەیە. ئەم ٤ بەندکراوەی سیاسی لە ساڵانی ١٣٦٠ ٤ ساڵ لە گرتوخانە بوون و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەستبەسەرکران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک

پ اکتبر 10 , 2024
“ئەحمەد سالکی”، کرێکارێکی ٦٢ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری پیرانشار نزیکەی ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لە باڵەخانەیەکی لەکاتی دروستکردندا کەوتبووە خوارەوە، پاش چەند ڕۆژ کۆما لە نەخۆشخانەی نەغەدە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کرێکارە بەساڵاچووە بەهۆی سەختی برینەکانی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەکە تووشی مردنی مێشک ببوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی […]

You May Like