شنۆ؛ سزای زیندانی کردن و پێدانی غەرامە بۆ شەفیع بابکەری

شەفیع بابەکری هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دوو ساڵ زیندان و پێدانی غەرامە مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەفیع بابەکری هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و پێدانی غەرامە مەحکووم کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەفیع بابکەری لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی، بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یەکێک لە ئەحزابە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە دوو ساڵ زیندان و غەرامەکردنی بیست و چوار ملیۆن تمەن مەحکووم کراوە.

شەفیع بابەکری ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ دوای چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر و دواجار دوای دانانی بارمتە ئازاد کرا.
شەفیع بابکەری خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ چارەنووسی دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لە زیندان

س اکتبر 31 , 2023
سیامەک هیاسی و ئالان داغدار، هاووڵاتیانی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی ورمێدان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سیامەک هیاسی و ئالان داغدار، هاووڵاتیانی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرن.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاووڵاتیانه پاش پێنج […]

You May Like