تاران؛ سزای بەندکردن لە دادگای پێداچوون بۆ محەمەد حەبیبی

لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران، سزای محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایان بە ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای بەندکردنی محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایانی تاران، لە دادگای پێداچوون پەسەند کرا. ڕامین سەفەرنیا خەشتاونی، پارێزەری ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی تاران سزای محەمەد حەبیبی لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شەهریار بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندکردن سزادرابوو، بۆ ڕەتکردنەوەی پێداچوونەکە پەسەند دەکرێت. دانیشتنی سەرەتای دادگا بۆ تۆمەتی ناوبراو لەبارەی ئەم بەڵگەیە لە ٩ی پووشپەڕ ١٤٠٣ لە لقی ٣٦ بەڕێوەچووبوو.

ناوبراو لە ناوەندی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی ناڕەزایی لەبارەی ژەهراویبوونی زنجیرەیی خوێندکاران، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی لە تاران دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٢ بە بڕیاری دادگا لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە ١٠ی گوڵانی ١٤٠١ لە هەفتەی مامۆستا لە ئێران و گردبوونەوەی ناڕەزایی فەرهەنگیان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە تاران دەستبەسەرکرا و لە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ لە زیندانی ئێڤین ئازادبوو. ناوبراو لە خەزەڵوەری ١٤٠١ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری، بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ، بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە ساڵێک بەندکردن، ٢ ساڵ بێبەشی لە چالاکی و ئەندامێتی لە کۆمەڵەکان و قەدەغەی ڕۆشتنە دەرەوە لە وڵات سزادرا. محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایان پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی دەستبەسەرکرا و سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ ئازادی کاتی زانیار ئەفسەری

ی اکتبر 13 , 2024
زانیار ئەفسەری، هاووڵاتی مەریوان بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتوخانەی مەریوان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار ئەفسەری، بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی مەریوان ئازاد کرا. ناوبراو لە چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش ماوەیەک لە کۆتایی لێکۆڵینەوە […]

You May Like