برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە و سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ و کێڵێ “بەسەختی برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە١٤خەرمانانی١٤٠٢،هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵلی سەقز بە ناوی حامدفەرەجپوور بە سەختی بریندار بوو.بەپێی ئەو ڕاپۆرتە حامدفەرەجپوور ،کڵۆک و و گورچیلەی بەسەختی بریندار بوە و بۆ چارەسەری برینەکانی و نەشتەرگەری ڕاگوێزی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە و تا ئێستا بارودۆخی سڵامەتی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە١٣ی خەرمانانی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری “کێلێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بەسەختی برینداربوو.ناسناوی ئەوکۆڵبەرە بێهزادکەریمی ڕاگەیندراوە و بۆ چارەسەری برینەکانی ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانەکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سۆڵماز حەسەنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ سپتامبر 6 , 2023
ئەحمەد حەسەنزادە تەمەن ٥٦ ساڵ و سۆڵماز حەسەنزادە تەمەن ٢٩ ساڵ باوک و خوشکی محەمەد حەسەن زادە یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەحمەد حەسەنزادە تەمەن ٥٦ ساڵ و سۆڵماز حەسەنزادە تەمەن ٢٩ ساڵ، […]

You May Like