سەقز؛ گواستنەوەی خالد محەممەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز

خالد محەممەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە نزیکەی دوو حەوتە لەمەوبەرەوە، خالد محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی دەستبەسەرکردنی خالد محەمەدی؛ کالێ حەسەنپوور، هاوسەری دووگیانی ئەم هاووڵاتییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە بانگهێشت و کەوتۆتە بەر لێپرسینەوە و گوشاری دەروونی.
خالد محەمەدی تەمەن ٣٧ ساڵ لە ماوەی ٤٨ ڕۆژی ڕابردوودا کە دەستبەسەر و لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە، تەنیا دووجار توانیویەتی لەگەڵ خێزانەکەی پەیوەندی تەلەفونی کورتی هەبێت.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢، دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەری، خالد محەممەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

س آگوست 1 , 2023
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بۆ هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، بەسەختی بریندار بوو.‏ ‏بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی تەیب خوسرەوی تەمەن٣٤ساڵ و خەڵکی نەوسوود،لە سنووری نەوسوود بەهۆی ڕادونانی کۆڵبەران لەلایەن هەنگی مەرزیەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بەسەختی […]

You May Like