پەرتو بورهانپوور و حیجەت کرمانی پارێزەرانی نیلوفەر حامدی لە بانگهێشتی ناوبراو بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی ڕایانگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، پەرتو بورهانپوور و حیجەت کرمانی پارێزەرانی نیلوفەر حامدی ڕایانگەیاند؛ سەرەڕای کە دەبێت ناوبراو بەپێی یاسا و بڕیاری لێبوردەیی ١٤٠٢ لێبوردنی گشتی بکرایە و بەڵگەی ناوبراو دابخرایە، بەپێی بڕیارێک لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ڕاگەیەندرا، دەبێت لە ٥ ڕۆژدا بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردن، بە زیندانی ئێڤین خۆی بناسێنێت. پارێزەرانی ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی لە بڕیارەکانی ئەم بەڵگەیە ڕایانگەیاند؛ بۆ چەندەمین جار تێبینی دەکەین کە تەنیا ٢ تۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری، بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات و چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم، لە تۆمەتەکانی نیلوفەر ماوەتەوە و بەبێ گرنگیدان بە پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی ٢ تۆمەتەکە، بەپێی ئەوەی لە بەڵگەکە بوونی هەیە و ئێمە وەک پارێزەرانی بەڵگەکە لێکۆڵینمان کرد، بەرواری دەستگیری، ڕاگەیەندراوی ٢ ناوەندی ئەمنی و بەپێی گوتەی گوتەبێژی دەزگای یاسایی ئەم تۆمەتانە لێبوردەیی گشتی ١٤٠١ دەکرێت و هۆکاری ڕێگری و نەبوونی لێبووردەیی گشتی بۆ ناوبراو نادیارە. لە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ گوتەبێژی دەزگای یاسایی لە ناردنی بەڵگەی نیلوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی بۆ لقی سزاکان ڕاگەیاندبوو.
نیلوفەر حامدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی شەرق، یەکەمین جار وێنەی ژینا ئەمینی لە کۆما بڵاوکردوە و ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی هەم مەیهەن، بۆ شاری سەقز ڕۆشت و ڕاپۆرتی کوژرامی ژینا ئەمینی تۆمارکرد، لە ڕۆژانی سەرەتایی ناڕەزایەتی سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ دەستبەسەرکران. پاش ماوەیەک ناوبراوان لە گرتوخانەی قەرچەکی وەرامین بۆ زیندانی ئێڤین گواسترانەوە. لە کۆتایی ڕەزبەری ١٤٠٢ سزای ناوبراوان لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەسەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی درا. نیلوفەر حامدی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن بە ٧ ساڵ بەندکردن، بەتۆمەتی گردبوونەوە و پشتگیری بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات بە ٥ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ساڵێک بەندکردن سزادرا. هەروەها ئیلاهە محەمەدی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن، بە ٦ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات، بە ٥ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا.
لەکۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٣ ناوبراوان لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکای دوژمن، بێتاوان کران و سزاکان لە قۆناغی سەرەتایی ٥ ساڵ بەندکردن بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی وڵات، بە ساڵێک بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم، بۆ هەردووکیان پەسەندکرا.
بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سزای توند واتە ٥ ساڵ بەندکردن بۆ هەردووکیان دەدرێت. ناوبراوان لە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازادکران. پاش ماوەیەک لە ئازادی ناوبراوان، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای یاسایی لە ڕێکخستنی بەڵگەیەکی یاسایی دیکە دژی هەردووکیان لە دادگای گشتی و شۆڕشی تاران ڕایگەیاند و هۆکاری کردنەوەی ئەم بەڵگەیە بەهۆی دۆزینەوەی سەرپۆشی نیلوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی ڕاگەیاند.