بەهمەن نەبیزادگان و سەید تەها ڕازی، ٢ کرێکاری شارانی شنۆ و مهاباد بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار و دۆخی ناجێگیری کار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە ڕووداوێکی شوێنی کار لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە بەهمەن نەبیزادگان، خەڵکی گوندی سنگان لە شاری شنۆ بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیاند. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەهۆی کارەباوە لە کێڵگەی پەلەوەری لە مهاباد گیانیلەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو سەید تەها ڕازی، خەڵکی گوندی ئۆزنتاش لە شاری مهاباد بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیاند. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە.
شایەنی باسە لە ساڵی ١٤٠٢ بەهۆی ڕووداوی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستدا بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەدا زیادی کرد.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کار لەنێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە کە زۆر لەدوایە.
ئێران یەکێکە لە لەپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.