مەریوان؛ سزای ساڵێک بەندکردن بۆ عادل پیرۆزی

سزای بەندکردنی عادل پیرۆزی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە ساڵێک بەندکردن سزادرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی عادل پیرۆزی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا. عادل پیرۆزی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بەتۆمەتی دروشم لەدژی ڕژیم لە بەرژەوەندی پارتێکی دژبەری ڕژیم، بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزادرابوو. لەمدواییەدا ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا.

لە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ عادل پیرۆزی، هاوڵاتی شاری مەریوان پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوو. ناوبراو بەکۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکەی بۆ گرتوخانەی مەریوان گواسترایەوە. ناوبراو لە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستگیرکردنی ٢ لاو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ اکتبر 23 , 2024
میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، ٢ لاوی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان ٢ لاویان دەستگیرکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، هەردوو خەڵکی گوندی کانی ڕەش لە شاری بۆکان […]

You May Like