درێژەی بێ ئاگایی لە دۆخی ئایدا مورادبەهرۆزی و هەستی محەممەد حوسێنی

دە ڕۆژ بەسەر دیارنەمانی ئایدە مورادبەهروزی و هەستی محەمەد حوسێنی تێدەپەڕێ و تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئایدە مورادبەهرۆزی و هەستی محەمەد حوسێنی کاتژمێر دوانزە لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگە و سەرەڕای ئەوەی کە دە ڕۆژ بەسەر دیارنەمانیان تێپەڕیوە، بەڵام هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەم دوو خوێندکارە نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەم دوو لاوە نیگەرانی بنەماڵەکانیانی زیاتر کردووە.

ئایدا مورادبەهرۆزی منداڵی سوری بابایی چگینی بەندکراوی سیاسی و ڕەزا مورادبەهرۆزی زیندانی سیاسی پێشووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای ئەوەی که ڕەزا مورادبەهرۆزی بنکەی پۆلیس و ئیتلاعات و کارگێڕی دادی ئاگادار کردۆتەوه و بەدواداچوونی بۆ کردووه، بەڵام ڕێکاری پێویست و کاریگەر بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو خوێندکارە کچە و نەکراوە و تەنها وەڵامێک کە لەو ناوەندانە دەستی کەووتوە ئەوەیە کە “ناتوانین بیاندۆزینەوە”.

سەردادوەر و بەرپرسی دادوەری محەمەدیە سەر بە هەرێمی قەزوین بە ناوی فەتحوڵا عەلیمحەمەدی بە سوری بابایی چگینی (هەڵسوڕاوی مافەکانی ژنان و هەڵمەتی حیجابمان ناوێ) کە بە تۆمەتی سیاسی لە زیندانە وتووە: ئەگەر باڵاپۆش بیت و داوای لێبوردن و پەشیمانی بکەی، بەهۆی نەمانی کچەکەتەوە، ئێمە بە بارمتە و پێبەندەوە ئازادت دەکەین تاکوو بەدوای کچەکەت دا بگەڕێی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەرزاییەکانی تەتە؛ کەوتنە خوارەوە و برینداربوونی کۆڵبەرێک

ج فوریه 9 , 2024
کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لەکاتی تێپەڕێن لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “ڕەشاد بابایی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بۆ کۆڵبەر نیوز پشتڕاست کراوەتەوە. هەروەها […]

You May Like