سۆران یوسفی، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی کاتی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سۆران یوسفی، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا. سۆران یوسفی، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی دژی هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە. سۆران یوسفی، تەمەن ٣٦ ساڵان خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکە و خەڵکی گوندی سڵامەت لە شاری بۆکانە.