بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی شادمان عەبدی،چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە

ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،شادمان عەبدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،شادمان عەبدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هەڕەشەیان لە ئەو چالاکە کرێکاریە کردوە کە لە بەشداری لە هەرجۆرە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕۆژی٢٥ی خەرمانان ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینائەمینی خۆببوێرێت ئەگینا حوکمە تەعلیقیەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شادمان عەبدی لە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن شۆعبەی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ڕیاسەتی قازی سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم و چەندین تۆمەتی لەو جۆرە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزییری مەحکووم کرا کە بۆ دووساڵ و نیو زیندانی تەعلیقی گۆڕدرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

پ سپتامبر 14 , 2023
ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری،دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری خەڵکی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتیە لەگەڵ توندوتیژی بوە. هێزە ئەمنیەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی […]

You May Like