کەرەج؛ ئازادی فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی

فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگەرد لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد شێخە، لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە داوای ئازادی فەرهاد شێخە بە پابەندی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوە. ئەم هاوڵاتیە لەمڕۆوە بۆ ٤ ڕۆژ مۆڵەتی پێدراوە کە دەبێت لەم ماوەیە خۆی بۆ وەرگرتنی پابەندی ئەلیکترۆنی بۆ لقی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی هەشتگەرد بڕوات. ئەم هاوڵاتیە ٣ مانگی پاشماوەی سزاکەی لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی گرتووخانە و بە سنوورداری هاتوچۆ لە تاران بەسەردەبات.

فەرهاد شێخە، لە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەیدا دەستگبەسەرکرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ڕەجایی کەرەج گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتیە لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ پاش دیاریکردنی تۆمەت لە دادگای هەشتگەرد بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن لە دادگای ناوەندی کەرەج ئازادکرا. ئەم هاوڵاتیە لە پووشپەڕی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کەرەج بە سەرۆکایەتی دادوەر سەید موسا ئەسەف حسێنی بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە ساڵێک بەندکردن و ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری دیواندەرە لە کوردستان و ٢ ساڵ قەدەغەی دەرەوەی وڵات و ٢ ساڵ قەدەغەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران (پاش تەواوبوونی ماوەی دوورخستنەوە) سزادرابوو. لە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ سزای ئەم هاوڵاتیە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبورز بۆ ٨ مانگ بەندکردن کەمکرایەوە. شایانئ باسە کە ئەم هاوڵاتیە لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ١٤٠٣ پاش ئامادەبوونی لە لقی ١ی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی هەشتگەرد دەستبەسەر و بۆ سزاکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندی کەرەج گواسترایەوە. ئەم چالاکە کرێکاریە پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی دەستبەسەرکراوە و سزادراوە. ئەم هاوڵاتیە لە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ پاش دەرکردنی لێبوردنی گشتی لە گرتووخانە ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ سەپاندنی ‌حوکمی بەندکران و سزای پەیوەندیدار بەسەر سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی

د دسامبر 23 , 2024
سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە دێولان بە مانگێک بەندکران تەعزیری و سزای پەوەندیدار ٢٤٠ کاتژمێر کارکردنی بێبەرانبەر لە ئیدارەی ڕێگاوبان سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٢٧ ساڵ وخەڵکی دێولان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە […]

You May Like