بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو، سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی – بانە بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەرهاد محەممەدی”، تەمەنی ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیاندراوە، کە گوللە بەر لاقی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ دسامبر 14 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی “تازە ئاوای سریاس” بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “تازە ئاوای سریاس”ی سەر بە شاهوی سەر بە شاری ڕەوانسەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوو. تا […]

You May Like