پیرانشار؛ دەستگیرکردنی ئارام محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئارام محەممەدی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵی ئارام محەممەدی، هاوڵاتی گوندی «پەسوێ»ی سەر بە شاری پیرانشار و دەستگیریان کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە و تا ئێستا زانیارییەک لە هۆکاری دەستگیری و شوێنی مانەوەی لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ تۆمەتبارکردنی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بە بەغی و موحاربە

ج دسامبر 27 , 2024
ڕزگار بەیگزادە بابامیری، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان تۆمەتی بەغی و موحاربەی دراوەتە پاڵ کە ئەم تۆمەتانە مەترسی دەرچوونی سزای سێدارە لە دژی ئەم هاوڵاتییە زیاد دەکەن. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و هێشتا لە گرتووخانەی ورمێ دەستبەسەرە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە […]

You May Like