بانە؛ دەستبەسەرکردن و مەحکوومکردنی ٣ کۆڵبەر

ئێوارەی سێشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم ٣ کۆڵبەریان لە سنووری بانە دەستبەسەرکرد و ئەم کۆڵبەرانە بە پێدانی پارەی نەغدی مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەمە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی جێگیر لە هێڵی سنووری بانە، لە درێژەی توندوتیژی و سەرکوتی سیستماتیکی خۆیان لە دژی کۆڵبەران، ٣ کۆڵبەریان بە ناسنامەی «عەلی کەریمیان»، «خالید مەحموودی» و «سەعدوڵڵا ئەمین زادە» کە هەرسێکیان هاووڵاتی گوندی «بوالحەسەن»ی سەر بە شاری بانە، دەستبەسەرکران.

ئەم کۆڵبەرانە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بە تۆمەتی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ دەستبەسەرکران.

سەرچاوەی ناوخۆیی، بڕیاری سزای ٣٠ ملیۆن تمەن لەلایەن دادگای بانە، دوای گەیشتنی ئەم کۆڵبەرانە لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٣ ڕادەگەیەنن.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

پ آوریل 25 , 2024
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «تاهیر کەریمی» ٣٤ ساڵ تەمەن، خێزاندارە و خەڵکی شاری پاوە ڕاگەیەندراوە.هەروەها پێشتر کۆڵبەرنیوز […]

You May Like