“ڕەفیق کەریمی”، چالاکی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕەفیق کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، ڕۆژێک پاش مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
دوێنێ بازاڕیان و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە و مەریوان، لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و مانیان لە کارکردن گرت.