ئەحمەد قەمەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە و عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی بەندکراوی سیاسی پێشوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەگەڵدا کراوە و ئەشکەنجە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ئەحمەد قەمەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە و عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەگەڵدا کراوە و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاوڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکارانی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان بەڕێوەچوو، بانگهێشت کران و لێپرسینەوە و هەڕەشە و ئەشکەنجە دراون.
ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، بۆکان، مهاباد، شاباد، کرماشان، دیواندەرە و مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەیان ڕاگرت و دەستیان بە مانگرتن کرد.