عەلی دانشی و سامرەند وجودی، هاوڵاتییانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە هەریەکیان بە چوار مانگ زیندان سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەلی دانشی و سامرەند وجودی بە زیندان سزادران. ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد دەرچووە و بەم هاوڵاتییانە ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم سزایە، عەلی دانشی سامرەند سجودی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» هەریەکیان بە چوار مانگ زیندان سزادران.
عەلی دانشی و سامرەند وجودی، لە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییانە بەبێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژی ئەنجامدراوە.
ئەم هاوڵاتییانە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەیان بۆ زیندانیی مەهاباد گواسترانەوە و دواتر بە کەفالەت ئازادکران.

