“کەیوان نیکنام و ئەنوەر کورد”، دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی مهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە یازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «کەیوان نیکنام»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە هەمان ڕۆژ، «ئەنوەر کورد»، هاوڵاتی خەڵکی گوندی (حەسار بولاغی)ی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.