قوروە؛ ئازادی «زاهید و واحید خالیدیان» بە دانانی بارمتە

«زاهید خالیدیان»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری قوروە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. برای ناوبراو، «واحید خالیدیان» لە سەرەتاکانی ڕێبەندان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «زاهید خالیدیان» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری قوروە ئازاد کرا. هەروەها برای ناوبراو، «واحید خالیدیان»، لە سەرەتاکانی ڕێبەندان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرابوو.

«زاهید خالیدیان»، پێشتر بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی شاری قوروە گواسترابوویەوە. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکراندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

لە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، «زاهید خالیدیان» و «واحید خالیدیان» دوو برای خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی منداڵ کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ فوریه 20 , 2025
«هێژا شیری»، منداڵ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لەئەنجامدا منداڵ کۆڵبەرێک بە سەختی لە (کەمەر)یدا برینداربووە. […]

You May Like