مانگرتنی لاوێکی سەقزی لە بەندیخانە؛ ئەشکەنجە و دەستبەسەردکردن بەهۆی دادخوازیی خوێنی باوکییەوە

سۆران ڕەحیمی، خەڵکی شاری سەقز کە نزیک بە چوار مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ماوەی ڕابردوودا مانی لە خواردن گرتووە و بۆ وازهێنانی ناوبراو لە دادخواریی خوێنی باوکی کە لەلایەن هێزەکان حکوومەتەوە کوژراوە، لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە حکوومەتییەکاندایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، سۆران ڕەحیمی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە نیشتانەی ناڕەزایەتی لەسەر دەستبەسەرکردنی ناڕەوای خۆی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، لە بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە مانی لە خواردن گرتووە.
جێگای ئاماژەیەناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە بووراوەتەوە و بەو حاڵەشە نە بۆ دەرمانگەی بەندیخانە گواستراوەتەوە و نە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە و هەروەها محەممەدی، بەرپرسی ئەو بەندیخانەیە پێشگیریی لە چارەسەریی دەرمانیی ئەو بەندکراوە کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباساوای بانە پاش ٩ ڕۆژ

ش آوریل 15 , 2023
تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحیمی، کە لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم ببوون، پاش ٩ ڕۆژ دۆزرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی، تەمەن ٢٢ […]

You May Like