پیرانشار؛ دەستەبەسەرکرانی حاجی بەرزە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

“حاجی بەرزە” هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، حاجی بەرسە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار ڕوویداوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

“حاجی بەرزە” برای باپیر بەرزە، زیندانی سیاسی دەستبەسەرکراو لە زیندانی نەغەدەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سائین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

پ مه 9 , 2024
چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی «حاجیاوا»ی سەربە شاری سائین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی «حاجیاوا»ی سەربە شاری سائین قەڵا، بە ناوەکانی «عوسمان عەباسی»، «ڕەحمان خوسرەوی»، «هێمن عەلی زادە» و «شەهرام سوڵتانی» لەلایەن هێزە […]

You May Like