سەرپێلی زەهاو؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەرپێلی زەهاو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری “قەسری شیرین”، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی گەنج بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری “قەسری شیرین”ی سەربە پارێزگای کرماشان کوژرا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «شەهنام زاهری نەژاد» تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی «ملەڕۆڵان»ی سەربە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕاگەیەندراوە.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژرا و بریندار بوون. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم ڕوویداوە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش و گیانلەدەستدانی سێ شاخەوان

ش مارس 1 , 2025
ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لە شاری بانە بووە هۆی گیرخواردنی شەش شاخەوان لە ژێر بەفردا و بەهۆیەوە سێ شاخەوان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی هەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و […]

You May Like