مەهاباد؛ ئازادی محەممەد ڕەمەزانی بە دانانی بارمتە لە زیندان

«محەممەد ڕەمەزانی»، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەممەد ڕەمەزانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری مەهاباد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوانی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەرکرا. دەستبەسەری ناوبراو بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامدراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ زیندانی شاری مەهاباد گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س مارس 4 , 2025
«سەردار عومەرزادە»، هاوڵاتی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردار عومەرزادە، هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەڵەزێ» سەربە ناوچەی شەپیرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی گوندی «پۆشاوا» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن […]

You May Like