سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

«مەحمود نادری»، هاوڵاتی شاری سنە پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە چواردەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، مەحمود نادری، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتریش بە شێوەی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کرابوو، کە ناوبراو پاش ڕۆیشتنی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەرکرا.

مەحمود نادری، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «دادانە کەمانگەر» سەربە بەشی کەڵاتەرزانی شاری سنەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

چ مارس 5 , 2025
«ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم راپۆرتە، […]

You May Like