بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی شاری سنە ڕێوڕەسمێک بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی شاری سنە بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداران لەم ڕێوڕەسمەدا بە گوتنەوەی بانگەشەکان بۆ پشتگیری لە مافی ژنان و خوێندنەوەی بەیاننامە و پێشکەشکردنی بەرنامەی جیاواز بە مەبەستی یەکسانی ڕەگەزی و نەهێشتنی هەر جۆرێک لە جیاکاری و نایەکسانییەک دووپاتیان کردەوە.
ئەم ڕێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، زیاتر لە دە کەس لە چالاکانی کرێکاری و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.