کۆمەڵێک لە چالاکوان و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی شاری بانە، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی “ئەنتەرناسیۆناڵ”، سروەدی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار، دەستی پێکرد و پاشان ئامادەبووان بۆ یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی یەک خولەک بێدەنگییان ڕاگرت. لە درێژەدا، یەکێک لە چالاکوانانی ئامادەبوو لەبارەی مێژووی هەشتی مارس و گرنگیی ئەم ڕۆژە وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر، بەشداربووان تاوتوێی مافەکانی ژنان و ئاستەنگەکانی بەردەم و دۆخی سیاسیی کوردستانیان کرد.
شایانی باسە کە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، بە پلاکاردی سوور ڕازابۆوە.