تاران؛ گواستنەوەی نازیلا مەعروفیان بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێوین

نازیلا مەعروفیان ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی، لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گواستراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی هەرانا، سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە بنەماڵەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاند کە: لەم دواییانەدا خانمی مەعروفیان لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات بەشی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گواسترایەوە. هەروەها سەرەڕای دانانی کەفالەتی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، تا ئێستا ڕێگری لە ئازادکردنی ئەم ڕۆژنامەنووسە کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د جولای 24 , 2023
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەرزی نەوسوود لە کۆڵبەرێکیان دا و مۆبایلەکەیان شکاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆڵبەرێکیان داوە بە ناوی “بەشیر ڕەحمانی”ی و مۆبایلەکەیان شکاندووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، […]

You May Like