«بێهروز فەیزی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بێهروز فەیزی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتەکانی «ئەندامێتی لە کۆمەڵە ناڕەزایەتیەکانی وڵات و پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» تاوانبار کراوە.
ناوبراو کە تەمەنی ٤٢ ساڵە، ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی شاری سەقز گواسترابوویەوە.