٧ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردە بانگهێشت کران. ئەوان پێشتر لەلایەن دەستەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردەی کوردستان، بە سەپاندنی سزای جیاواز ڕووبەڕوو بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ٧ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری سنە بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکان بانگهێشت کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە ئەم کەسانە لە ڕۆژەکانی کۆتایی ڕەشەمەدا لە دەستەی پێداچوونەوە لە وەزارەتی فێربوون و پەروەردە ئامادەبن. لە کاتێکدا کە سزا سەرەتاییەکان لەم قۆناغەدا پەسەند کرا، جێبەجێ دەکرێت.
لە گوڵانی ئەمساڵدا، دەستەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردەی کوردستان بۆ مەحیەدین ڕێحانی، لەیلا زارەعی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری، سەڵاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی و غەیاس نیعمەتی، بەڵگەنامەیان بۆ کراوەتەوە.
ئەم دەستەیە دۆخی دامەزراندنی ئەوانیان بۆ ماوەی ٣ مانگ دواخستووە. لەم ماوەیەدا، لە ڕۆیشتنە دەرەوەی ئەم مامۆستایانە بۆ شوێنە پەروەردەییەکان ڕێگرییان کردووە و نزیکەی لە ٧٠٪ لە مافیان بێبەش کراون.
پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی بەرگری لەخۆکردن و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن ئەوانەوە، دەستەی ناوبراو سزای وەکو دەرکردن، خانەنشینی ناچاری، دوورخستنەوە، دوورخستنەوەی کاتی و سنووردارکردنی کاری بۆ ئەم کەسانە دەرچووە. ناوەڕۆکی سزای سەرەتایی لەدژی هەریەک لەم کەسانە بەم شێوەیە؛
– لەیلا زارەعی، بە ٣٠ ساڵ ئەزموون، لە جێگری خوێندنگەی خەلع بۆ خانەنشینی ئیجباری بە کەمکردنەوەی یەک ئاستی کاری سزای بەسەردا سەپێندراوە.
– نەسرین کەریمی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە خانەنشینی ئیجباری لەگەڵ کەمکردنەوەی ٢
ئاستی کاری سزای بەسەردا سەپێندراوە.
– فەیسەڵ نوری؛ بە ١٩ ساڵ ئەزموون، بە دوورخستنەوە بۆ پارێزگای کرماشان بۆ ماوەی ٥ ساڵ سزای بەسەردا سەپێندراوە.
– سەڵاح حاجی میرزایی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە یەک ساڵ دەرکردن لە خزمەت سزای بەسەردا سەپێندراوە.
– مەحیەدین ڕێحانی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە بێبەشبوونی لە دامەزراندنی لە کارە هەستیارەکانی دەوڵەت بۆ ماوەی ٥ ساڵ سزای بەسەردا سەپێندراوە.
– مەجید کەریمی، بە ٢١ ساڵ ئەزموون، بە دەرکردن و دوورخستنەوەی هەمیشەیی لە خزمەتگوزاریە دەوڵەتییەکان سزای بەسەردا سەپێندراوە.
غەیاس نیعمەتی، بە ١٧ ساڵ ئەزموون، بە دەرکردنی هەمیشەیی لە پەروەردە و فێربوون سزای بەسەردا سەپێندراوە.