هادی ئەحمەدی ئازەر، زیندانیی سیاسی و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ حوکمی زیندانیکردن لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هادی ئەحمەدی ئازەر، زیندانی سیاسی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ خاکەلێوەی ١٤٠٤، پاش تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ زیندانیکردن، لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ئازادکرا.
ناوبراو لە بەهاری ١٤٠١، لە کاتی خزمەتی سەربازی لە بنکەیەکی سوپای پاسداران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، بە تۆمەتی «سیخوڕی کەسی نیزامی» بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا؛ کە دواتر ئەو حوکمە کەمکراوە بۆ ٤٥ مانگ زیندان لەگەڵ ژماردنی مەودای دەستبەسەر کرانی.
ناوەندە ئەمنییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو هیچ لێبوردنێکی گشتی نایگرێتەوە و دەبێت ماوەی حوکمەکەی بە تەواوی تێپەڕ بکات.