برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نوسود

گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناسنامەی “ڕامین کەریمی” لاقی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕامین کەریمی بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارگەلی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، مانەوە لە بەفر و بەستەڵەکدا گیانیان لەدەست داوە. لەم ڕێژەیە، ١١ کۆڵبەر واتە (١٨%) کوژراو و ٥٠ کۆڵبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ٦١ کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ٤٢ حاڵەت واتە (٦٩%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر؛ ڕاپۆرتی ئاماریی کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا

د جولای 17 , 2023
کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر، ئامارێکە کە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا بڵاوی دەکاتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە شەش ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دەستپێکی چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز واتە لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣)، سەرجەم ١٣٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار […]

You May Like