سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ئازادی” لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە ناڕوونن.