سەقز؛ گیانلەدەستدانی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە

منداڵيکی کۆڵبەر بەهۆی بارینی بەفر و سەرما لە سنوری (میشاوی سەقز) گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ؛ ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی (هەستیار عەبدولکەریمی) تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری (میشاوی سەقز) بەهۆی بارینی بەفر و سەرما گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی ئەم منداڵە کۆڵبەرە دۆزراوەتەوەر و بۆ نەخۆشخانەیەکی سەقز گوازرایەوە. لە هەمان کاتدا ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی منداڵێکی دیکەی کۆڵبەر لە مەریوان، شان و پشتیبە سەختی بریندارکرا، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (میلاد حوسێنی) تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرەیە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان: برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س مارس 26 , 2024
“میلاد حوسێنی” منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەریوان منداڵێکی کۆڵبەر لە شان و پشتی بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (میلاد حوسێنی) […]

You May Like