مەهاباد؛ خەبات کاردانی هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە

بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی خەبات کاردانی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خەبات کاردانی، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “گاگشی” لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی خەبات کاردانی، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کیش؛ توماج ساڵحی پاش چەند کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی ئازادکرا

چ ژوئن 25 , 2025
توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ڕاپی ناڕازی و لە کەسایەتییەکانی ناوداری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، چەند کاتژمێر پاش دەستبەسەرکرانی لە دوورگەی کیش، ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، توماج ساڵحی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دوورگەی کیش دەستبەسەرکرابوو. ئەم هونەرمەندە لە پۆستێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بڵاوکردنەوەی چەند […]

بابەتی پەیوەندیدار