ماڵپەڕی “نمادی ئابووری” لە دوایین ژمارەی خۆیدا، بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری لەسەر پەرەسەندنی ڕووداوەکانی شوێنی کار بڵاو کردۆتەوە. ئەم ماڵپەڕە نووسیویەتی:“بەپێی داتاکانی ناوەندی ئامار، ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوەکانی کار لە ئێران، لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە. لە ساڵی ١٣٩٦ەوە تا ١٤٠٢، ئەم ئامارە لە […]

«حەمید چەپاتی» چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «حەمید چەپاتی» چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم […]

«سدیق عەباسنەژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەستە، شەهاب تەوان، نیما قوربانزادە و خالق ڕەحیمی»، شەش هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە چواری ڕەشەمەی ١٤٠٣، لانیکەم چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی […]

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە هاوپیشەکانیان کردووە کە ئەمڕۆ، یەکشەممە پێنجی ڕەشەمە، لەبەردەم کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی تاران کۆببنەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا داواکارییە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان سەرلەنوێ دەخەنەڕوو، کە ناڕەزایەتی دژبە مەرگی ئەمیرمحەممەد خالقی، خوێندکاری نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و هەروەها نەبوونی ئەمنییەت لەو ناوچەیە، لە زومرەی سەرەکیترین […]

«ئەفشین حسێن پەناهی»، برای ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و لە زیندانی شاری سنە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەفشین حسێن پەناهی، برای ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە […]

کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٤٠٣ و دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی. ئەم ڕۆژانە خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ئامادە دەکەن. لەم نێوەندەدا گوندی (چەشمیدەر)ی سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان، پێشەنگی دەستپێکی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزە. ڕۆژی چواری ڕەشەمە بە ناوی ڕۆژی توانەوەی بەفر و […]

«کیانوش چراغی»، زیندانی سیاسی، لە ناڕەزایەتی دژی هەڵوەشانەوەی سزای پابەندی ئەلیکترۆنی و سەپاندنی سزا زیندانییەکەی، چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی لە زیندانی ئیلام بەسەربرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، کیانوش چراغی، چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی لە زیندانی ئیلام بەسەر دەبات. ناوبراو کە پێشتر بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی ئیلام […]

«سەعدی خادەمی»، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە لە سنووری سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە گوندی سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، کۆڵبەرێکی گەنج گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە […]

«کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە […]

«قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە دووی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی […]